ZNA-هەولێر ئەمڕۆ شەممە 2023.1.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و بەختیار فەرھاد، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وەرزشی، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە جەمیل عەبادى، سەرۆکى یەکێتى تۆپى بالەى عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکى یەکێتى تۆپى بالەى عێراق و شاندێکى یاوەرى زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولیریانکرد بۆ رەخساندنى ئەم دیدارە و تیشکیان خستە سەر کردنەوەى سەربازگەى هەڵبژاردەى تۆپى بالەى عێراق و ئەنجامدانى یارى کۆتایی پاڵەوانیەتى خولى هەشتەمى تۆپى بالەى عێراقى لە هەولێرى پایتەخت.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەگەرمى خێرهینانیان، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین کە یارى کۆتایی خولى هەشتەمى تۆپى بالەى عێراق لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەرێوەدەچێت، وەکو پارێزگاى هەولێریش هەرچی پێویستە لە ئاسانکارى و هاوکاریکردنتان ئامادەین پیشکەشتان بکەین".
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |