ZNA:هەولێر كالسیۆم یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی له‌شی مرۆڤ، كه‌می له له‌شدا ده‌بێته هۆی مه‌ترسی و زیانی هه‌یه.
كالسیۆم سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ددان و ماسولكه‌كانی له‌شه، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له رێكخستنی لێدانه‌كانی دڵ و به‌هێزكردنی جومگه و ماسولكه و ئێسكی له‌ش مرۆڤ، یارمه‌تی رێكخستنی خوێن ده‌دات و دور ده‌خاته‌وه له سه‌كته‌ی دڵ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ مژینی ئاسن بۆ له‌ش.
جگه له‌وه‌ی كالسیۆم باشترین هاوكاریه بۆ هه‌رسكردنی خواردن له گه‌ده و ریخۆڵه‌دا، رۆڵێكی باشیشی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی سه‌ر شاده‌ماره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌می ئه‌م پێكهاته‌یه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه:
ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر
زوو توره‌بوون و كاردانه‌وه
هه‌ست كردن به بێهێزی له پێ و ده‌سته‌كانتا
بێ توانای ئێسكه‌كانت
دروستبوونی كێشه له دداندا.
هه‌وكردنی جومگه‌كان.
تێكچونی لێدانه‌كان و ترپه‌ی دڵ
كاریگه‌ریه مه‌ترسیداره‌كانی به‌رده‌وامی كه‌می كالسیۆم له له‌شدا و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته هۆی ئه‌م نه‌خۆشیانه؟
ده‌بێته هۆی توشبوون به ئێسكه نه‌رمه (ئیفلیجی ئێسكه‌كان) به‌تایبه‌تی له منداڵاندا، گه‌وره‌كانیش پاشان توانای رۆیشتن.
پوكانه‌وه‌ی ئێسك به‌تایبه‌تی له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كاندا.
كرژبوونی (تشنج) ئێسك و ماسولكه‌كان و جوڵه‌ی نارێكخراو.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |