ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 21ی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاری لوتکەدا هەردوو یانەی لیڤەرپوول و چێڵسی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت.
بە درێژای هەردوو تایمی یاریەکە دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یانەی لیڤەرپوول بەکۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە و چێڵسیش بە هەمان خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی دێت.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |