ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی 21 خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی وێستهام میوانداری یانەی ئێڤەرتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا وێستهام توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی لامپارد بباتەوە.
هەردوو گۆڵی یاریەکەش یاریزان جارود بووێن لە خولەکەکانی 34 و 41ی تایمی یەکەمدا تۆماریکردن،
لە تایمی دووەمدا هەرچەندە ئێڤەرتۆن هەوڵیدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سەرئەنجام یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، یانەی وێستهام بەکۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی 15دایە ئێڤەرتۆنیش تەنیا 15 خاڵی هەیە و لە پلەی 19 دایە.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |