ZNA- هەولێر راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ بەغدا و "لێکتێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق." دەشڵێت، ئەمریکا بەلایەوە گرنگە دابەشبوون لە هەرێمی کوردستان نەبێت.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی بەغدا، باس لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پرسی بودجەی گشتیی عێراق، یاسای نەوت و گاز، پرسی پاراستنی سنوورەکان و چەند بابەتێکی دیکەیش کراون.
ئەو راوێژکارە باڵایەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، سوودانی پابەندە بە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. لەبارەی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و رۆڵی ئەمریکا لەوبارەوە، دڵشاد شەهاب دەڵێت، ئەمریکا بەلایەوە گرنگە دابەشبوون لە هەرێمی کوردستان نەبێت.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |