English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەدرێت
2023-01-22 [07:35 AM]

ZNA-هەولێر


ناوەندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەدات و رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار رێژەی بێکاری و هەژاری زیاد کردووە.

ناوەندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ لە عێراق هۆشداری دا لە مەترسیی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی.

حازم ردێنی، جێگری سەرۆکی ناوەندەکە رایگەیاند: "دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بووە هۆی زیادبوونی رێژەی بێکاری و راوەستانی زۆرێک لە پڕۆژە تایبەتەکان، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستە خاوەکان و زیادبوونی رێژەی هەژاری لە ئاکامی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک".

ردێنی داوای لە حکومەتی عێراق کرد، کە پێویستە هەنگاوی خێرا بگرێتە بەر بۆ پاراستنی بەهای دیناری عێراقی و سەپاندنی نرخی دیاریکراو، بەسەر خۆراکە سەرەکییەکان و کارکردن لەسەر پاڵپشتیکردنی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی.





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad