ZNA- هەولێر
لە گەڕەکی "شێخ مەقسوود"ی شاری حەلەب لە سوریا باڵەخانەیەکی 5 نهۆمی داڕما و تا ئێستا 14 تەرم لە دار داروپەردووی ئەم باڵەخانەیە دەرهێنراون.
بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەکان لە حەلبەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی شوبات، باڵەخانەیەکی 5 نهۆمی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، کە 7 خێزانی کوردی تێدا دەژیان، داڕماوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵانە تیمەکانی فریاکەوتن و هێزی ئەمنی و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکە کۆبوونەتەوە و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی دانێشتووانی نێو باڵەخانەکە بەردەوەمە.
تیمەکانی فریاکەوتن تا ئێستا توانیویانە منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان و پیاوێکی پیر ڕزگار بکەن، هەروەها تەرمی ١٤ کەس لە ژێر داروپەردوو دەربهێنن، کە زۆربەیان ئاوارەی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانن.
تا ئێستا هۆکاری ئەم رووداوە دیار نیە و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوو باڵەخانەکەدا ماونتەوە،بەردەوامە. پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە.
گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب زۆرینەی دانیشتووانی کوردی عەفرین و دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە، ژمارەیەکی زۆریان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود نیشتەجێ کراون.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |