English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیلیەكان دژی سەرۆك وەزیران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
2023-01-22 [09:25 AM]

ZNA- هەولێر


بەدەیان هەزار خۆپێشاندەر لە ئیسرائیل چوونەسەر شەقامەکان دژی پلانی چاکسازی لە سیستمی دادوەریدا کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە راگەیێندراوە.

رۆژی شەممە، 21-1-2023،  زیاتر لە  100 هەزار خۆپێشاندەران لە دژی پلانەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سیستمی دادوەری و سنووردارکردنی دەسەڵاتی دادگەی باڵا، چوونەسەر شەقامەکانی تەلئەبیب و داوایانکرد پلانەکە بوەستێندرێ، ئەوان دەڵێن، داهاتووی دیموکراسی ئیسرائیل لە مەترسیدایە.

هەرچەندە سێ هەفتەیە خۆپێشاندانەکان بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتەنیاهوو پێداچوونەوەی بە پلانەکانی حکومەتەکەیدا نەکردووەتەوە، حکومەتێک بە "تووندڕەوترینی مێژووی ئیسرائیل" دادەنرێت

بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل، لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی شەممەدا، سەروو 100 هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە، ئەوەش چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە دادگەی باڵا،  فەرمانی بە نەتەنیاهوو کرد بۆ ئەوەی بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج، ئاریە دێری، وەزیری نێوخۆی ئیسرائیل لە کارەکەی دووربخاتەوە کە سەرکردایەتیی پارتی شاسی ئایینی دەکات.

 





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad