ZNA - ههولێر
لە ناحیەی چوارقوڕنەی ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە ژنێکی دووگیان بووە، گیانی لەدەستدا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێت، ژنەکە بە تەنیا لە ماڵ بووە و هاوژینەکەی لە ماڵەوە نەبووە.
رۆژی یەکشەممە، 22-1-2023، نەقیب عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رای گهیاند: "ئەمڕۆ کاژێر 07:52 هێزەکانمان لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی چۆمان لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە؛ بەداخەوە دیاربوو رووداوەکە زووتر روویدابوو و نزیک کاژێر 07:00 بووە، بەڵام کەس ئێمەی ئاگادار نەکردبووەوە، بۆیە تاوەکو هێزەکانمان گەیشتن ژنێک لە ماڵەکەدا سووتا بوو".
ژنەکە ناوی ئاشتی موسڵیحە و تەمەنی 25 ساڵە، عەلی قادر گوتی، ژنەکە دووگیان بووە و بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، چونکە هاوژینەکەی لە دەوام بووە.

رووداو
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |