English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی ھاوبەشی هەردوو باڵیۆزی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
2023-01-22 [12:16 PM]

ZNA- هەولێر


ڕۆژی یەکشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیریک شۆڤالیێ باڵیۆزیفەڕەنسا لە عێراق و بەڕێز مارتین بێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد. 

 

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزانی ھەردوو وڵات ئەوەیان خستەڕوو کە فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە ھاوبەشی لەگەڵ یەکتر بایەخ بە بابەتەنێودەوڵەتیە گرنگەکان دەدەن بە تایبەت بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و بەلای ھەردوو وڵاتیشەوە سەقامگیری و بووژانەوەیھەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی ھەیە، هەروەها ئەوەشیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند کە فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە نیازی ئەوەنسەنتەرێکی ھاوبەشی کولتووری لە قەڵای ھەولێر دابمەزرێنن، ئەویش بە مەبەستی پێشخستنی پەیوەندییە کولتووری و زانستی و میللیەکانینێوان ھەرێمی کوردستان و هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند بە ھەماھەنگی و ھاوبەشی نێوان ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەمەڕ بابەتەنێودەوڵەتییەکان و بە بابەتێکی گرنگ و کاریگەری لەقەڵەم دا، سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ بڕیاری پارلەمانی ئەڵمانیا ھەبوو لە بەجینوسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی شنگال و بە ھەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی زانی.

داواشی کرد لە پێناو بەدیھاتنی دادپەروەری و ساڕێژکردنەوەی برینی خوشک و برایانی ئێزیدی وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپاش بڕیاریھاوشێوە بدەن.

 

ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دواپێشھاتەکانی ناو پڕوسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و پەیوەست بە پەیوەندییەکانینێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدرالی عێراق شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەو کەشە ئیجابییەی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم وحکوومەتی فیدڕاڵ لە ئارادایە و بە دەرفەتێکیان زانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

 

بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و شاندی میوان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەردەوامدەبن لە پاڵپشتی و ھاوبەشی و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.

 

جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو 

دیدارەدا بەڕێز  ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادە بوو.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad