ZNA - ههولێر
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق رایگەیاند، ٤٦٩ ئاوارەی دیکەی پارێزگای سەڵاحەددین کە لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئیڤان فایەق رایگەیاندووە، ٧٧ خێزانی دیکەی ئاوارە کە ژمارەیان ٤٦٩ کەسە لە پارێزگای سلێمانی-یەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەی قەرەغول سەربە قەزای دوجێل باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.
ئاماژەی بەوەیشداوە، تا ئێستا ١٧٧خێزان کە ژمارەیان ھەزار و ١٦ کەسە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە پارێزگاکە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق باسی لەوەش کردووە، ئەو خێزانانە کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، یارمەتییە مرۆییەکان دەیان گرێتەوە.
بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی ٢٠١٤دا، نزیکەی ٥،٥ ملیۆن عێراقی دەربەدەربوون کە بەشێکیان وەک ئاوارە روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد و بەشێکی دیکەشیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا کرد.
AA
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |