ZNA- هەولێر
پەرلەمانی ئێران دەڵێ سوپای پاسدارن یەکێک لە کۆڵەکەکانی دەسەڵاتداریی ئێرانە و بە --تیرۆریست ناساندنی ئەم هێزە سەربازییە کاردانەوەی هاوشێوەی لە لایەن ئێرانەوە لە دژی هێزە سەربازییەکان ئەورووپا لێ دەکەوێتەوە.
ئەندامانی پەرلەمانی ئێران لە پاش کۆبوونەوەیەکی داخراو کە بە ئامادەبوونی هەریەک لە وەزیری دەرەوە و دەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بەڕێوە چوو، لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشدارییان داوە کردووتەەوە کە لە ئەگەری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، بڕیاری هاوشێوە لە دژی هێزە سەربازییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەورووپی دەدەن.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە، بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر سوپای پاسداران، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لەوانەش یاسای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و پاراستنی سەروەریی سیاسیی دەوڵەتەکانە.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |