ZNA- هەولێر
ژمارەی تووشبوون بە کۆڤید-19 لە چین روو لە هەڵکشانە و نزیکەی 80 لەسەدی هاوڵاتیان تووشبوون.
وو زونیۆو بەڕێوبەری بەشی نەخۆشییە درمەکان لە سەنتەری سی دی سی چین رایگەیاند، بەهۆی رێورەسمی ساڵی نوێی لونار و هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار شەپۆلێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 چینی گرتووەتەوە و بە نزیکەیی لە هەر 10 کەسێک 8 کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکەن، کە ئەمەش بە نزیکەیی دەکاتە نزیکەی 1 پۆینت 4 ملیار هاوڵاتی.
جەختیشیکردەوە، بەو شێوەیە بەردەوامبێت لە دوو بۆ سێ مانگی داهاتووش شەپۆلێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە سەرتاسەری وڵات دەگرێتەوە.
پێشتر، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش ئاشکرایکردبوو هۆکاری تەشەنەسەندنی خێرای ڤایرۆسەکە بەهۆی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ئۆمیکرۆنەوە بەناوی ئێکس بی بی 1 پۆینت 5.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |