ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 21 خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی میوانداری وولڤەرهامپتۆن کرد.
لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە وولڤسی میوان بباتەوە.
هەرسێ گۆڵی یاریەکەش یاریزان ئێریک هاڵاند لە خولەکەکانی 40، 50 و 54 بە هاتریک تۆماری کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامە، یانەی مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 45 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە و وولڤەرهامپتۆنیش بەکۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی 17 دایە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |