ZNA : هەولێر ئاردی جۆ به هۆی پێکهاتوه خۆراکییه‌کانی ناویه‌وه سودی زۆره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ؛ له ئێستادا ژماریه‌کی به‌رچاو له هاوڵاتیان نان و سه‌مونی جۆ به‌کارده‌هێنن ڕۆژانه. دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک سودەكانی نانی جۆ و جیاوازییەكانی لەگەڵ گەنم بڵاوكردوەتەوە
. سوده‌کانی ئاردی جۆ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ: 1. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دەدا، به به‌راورد به نانی گه‌نم بۆ که‌سانی توشبو به نه‌خۆشی شه‌کره
. 2. چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات
. 3. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دەدات
. 4. خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
. 5. پاراستنی جگه‌ر و ته‌ندروستی کۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگری کردن له دروستبونی به‌ردی زراو
. 6. بڕێکی باش له هه‌ندێک کانزای گرنگی تێدایه وه‌ک زنک، ئاسن، بۆیه ڕێگری ده‌کات له که‌مخوێنی؛ هه‌روه‌ها مه‌گنسیۆم، کالسیۆم ، فسفۆڕ، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیزی تێدایە. 7
. یارمه‌تی دان له خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رمبونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه. 8. خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دان له دابه‌زینی کێش له کاتی ڕجیم
. 9. ڕێگری کردن له دابه‌زینی فشاری خوێن. 10. خۆپاراستن له ڕه‌بۆ. 11. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بونه‌وه‌ی وڕێگه‌گرتن له دروستبونی چرچولۆچ و خاڵ و سیسی ده‌موچاو. 12. به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و سیه‌کان و پاراستنی ته‌ندروستی شانه و خانه‌کانی له‌ش.
نانی جۆ و نانی گه‌نم؛ گرنگترین جیاوازیه‌کان: 1
. نای جۆ که‌متر ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێن دا به‌رز ئه‌کاته‌وه چونکه Glycemic Index (GI) که‌متره. 2. بڕێکی زیاتر ڕیشاڵی جۆری بێتا گلۆکانی تێدایه بۆیه ئه‌و که‌سه ماوه‌یه‌کی زیاتر هه‌ست به تێری ده‌کات. 3. بڕێکی که‌متر له کالۆری تێدایه بە بەراورد بە نانی گه‌نم. ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت نانی جۆ بخۆن
: 1. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گه‌نم یان هه‌یه
. 2. ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به مادده‌ی گلوتین هه‌یه یان حه‌ساسیه‌تیان به دانه‌وێڵه هه‌یه
. 3. ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه باشتره بۆ ماوه‌ی دو تا چوار مانگ نه‌یخۆن یان زۆر که‌می لێبخۆن
. 4. لە کاتی ڕێجیمی لۆکارب و کیتۆ و هاوشێوەکانی ڕێگاپێدراو نییە.
ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە |