ZNA- هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیار دەدات. یەکێک لەوانە كردنه‌وه‌ی دەرگەی نوێیە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە بازرگانه بچووكه‌كان، ئەمەش لە رێگەی بانكی بازرگانیی عێراقییه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22-1-2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كانی عێراق كه تایبه‌ت بوو به هۆكاره‌كانی گۆڕانكاریی نرخی دراوی بیانی له بازاڕه‌كانی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان و دانانی چاره‌سه‌ریی یهكلاكهرەوه بۆ ئه‌م كێشه‌یه. له كۆبوونه‌وه‌کەدا هه‌ر یه‌ك له پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، به‌ڕێوەبه‌ره گشتییه‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان، باج، گومرگ و پێشانگە بازرگانییه‌كان ئاماده‌بوون.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، له‌سه‌ر راسپارده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران، لە کۆبوونەوەکەدا چه‌ند بڕیارێک دران كه "له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌قامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و رێگه‌نه‌دان به یاری پێكردن و دانانی سنوورێكە بۆ زیانه‌كانی ئابووری نیشتمانی."
گرنگترین بڕیاره‌كان:
- كردنه‌وه‌ی رێگەی نوێ بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە بازرگانه بچووكه‌كان، ئەمەش لە رێگەی بانكی بازرگانیی عێراقییه‌وه (TBI).
- بانکی ناوەندیی عێراق گوژمێكی زیاتر، بە بڕی 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی دەداتە بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پشتبەستن بە تاپۆ بۆ بازرگانه بچووكه‌كان، ته‌نیا به رێگەی پسووڵەی سه‌ره‌تایی و كردنه‌وه‌ی ژماره هەژمارێک ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه سوودمه‌نده له‌م پشتبەستنە دا.
- ده‌ستكردن بە هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌له‌كانی كۆمپانیا تۆماركراوه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانیی فیدراڵ به هه‌موو جۆره‌كانی كۆمپانیا و كارگه تۆماركراوه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی گه‌شەپێدانی پیشه‌سازیی و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه مۆڵه‌تیان هه‌یه
- ئاسانكردنی رێكاره‌كانی هاورده‌كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی كردنه‌وه‌ی پشتبەستنی تاپۆ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشتاندنهكانی ده‌سته‌ی گشتیی باجه‌كانی تایبه‌ت به سه‌پاندنی پێبژاردنی دواكه‌وتن له‌سه‌ر هاورده‌كراوه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتیی باجه‌كانه‌وه راسپاردهكراون.
- ئاماده‌بوونی ژووره بازرگانییه‌كان و یه‌كێتیی پیشه‌سازییه‌كان و نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وەزاریی ئابووریی.
- ئه‌م دانیشتنە هه‌فتانه سازده‌كرێت. به‌دواداچوون بۆ پێشكه‌وتنه‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی ئاماده‌بوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه کە ئاماژه‌یان پێكراوه له دانیشتنه‌كاندا.
- فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی زه‌وییه‌كان و تۆماری كۆمپانیاكان و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و بانكی رافیده‌ین و بانكی ره‌شید له‌م دانیشتنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وەزاریی ئابووری ئاماده ده‌بن.
سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا روونیكرده‌وه "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕی ناوخۆیی، به‌رپرسیارییه‌كی هاوبه‌شه و کارێکی ئه‌خلاقی و نیشتمانییە. پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان بەدەنگییەوە بێن، جا له كه‌رتی تایبه‌ت بێت یان كه‌رتی گشتی."
هەروەها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانیی دارایی و كارگێڕیی و رۆتینیهكانی سه‌ر هاووڵاتیان، سودانی جه‌ختیكردەوە "له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به كاری ده‌سته‌ی گشتیی باجه‌كان كه ده‌بێت كاره‌كانی به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ده‌ستپاكی و یاسا بێت."
بەپێی راگەیێندراوەکە، سوودانی ئەوەشی گوتووە کە "حكومه‌ت رێگە به هیچ زیانێك نادات کە هاووڵاتییان قوربانییه‌كه‌ی بن."
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |