ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری لوتکەی ئەم هەفتەیەی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە مانچستەری میوان ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 17 مارکۆ ڕاشفۆرد گۆڵێکی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد، دوای ئەوە نیکیتا لە خولەکی 24 گۆڵی بەرامبەری بۆ ئارسناڵ تۆمارکردەوە.
تایمی دووەم تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا باشتر دەرکەوتن و بوکایۆ ساکا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەڵام دڵخۆشی ئارسناڵ تەنیا چەند خولەکێک بوو کاتێک لیساندرۆ مارتینێز گۆڵی دووەمی مانچستەر تۆمارکرد.
لە خولەکی 90ی یاریەکە نیکیتا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی گەنەرزی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکە بەوشێوەیە کۆتاییهات.
دوای ئەم سەرکەوتنە یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی بەهێزترکرد و مانچستەر یونایتدیش بەکۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی چوارەمدا مایەوە.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |