ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری خیتافی کرد.
لە ئەنجامدا بارسا توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان پێدری لە خولەکی 35ی تایمی یەکەمدا تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم سەركەوتنەش یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد و خیتافیش 17 خاڵی هەیە و لە پلەی شانزدە دێت.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |