ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، یانەی سپیزیا میوانداری یانەی ڕۆمای کرد.
لە ئەنجامدا گۆرگەکانی ڕۆما توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن ببەنەوە.
لە دوا خولەکی تایمی یەکەمی یارییەکە، یاریزان شەعراوی یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 49دا، جارێکی تر ڕۆما لە ڕێگەی یاریزان تامی ئابراهام گۆڵی دووەمی تۆماركرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم سەركەوتنە، یانەی ڕۆما بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی، سپیزیاش تەنیا 18 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |