ZNA : هەولێر ژەمی بەیانیان یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان پێویستە فەرامۆش نەکرێت و بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت.، هەروەک پسپۆڕانی بواری خۆراکیش ئاماژە بەوەدەکەن، نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاترە
. سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە
: -نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و تەرکیزت بەهێز دەکات. -رێژەی شەکر لە خوێن دا دادەبەزێنێت. -ەستی برسێتی کەم دەکاتەوەو بەمەش کێشی لەش دادبەزێنێت
. -خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان
. -لەش چالاک دەکات بەپێچەوانەوە نەخواردنی نانی بەیانی ئەم زیانانەی هەیە:
- کەمبوونەوەى ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. - بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشک.
- کێشی لەش زیاد دەکات
. - لاوازبوونی خانەکانى مێشک
. -پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە
. -تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |