ZNA-هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرێژەیەکی کەم بەرزبووەوە و پارێزگاری لە بەرزترین ئاستەکانی خۆی لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا کرد.
کۆتایی ئەم هەفتەیە ئامارەکانی ئابووریی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە، بازرگانانی زێڕ چاوەڕوانی ئەو داتایانە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا ئابووریی ئەمریکا لەمساڵدا بە فەرمی دەڕواتە ناو قۆناخی سستبوونەوە یان هەر بە بەهێزی دەمێنێتەوە.
ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.2٪ بەرزبووەتەوە و بە 1928 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بە رێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و بە 1930 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
یەکەم رۆژی ئەم هەفتەیە لە چەندین وڵاتی ئاساییی بەتایبەتی چین، پشووی سەری ساڵە و بەو بۆنەیەوە قەبارەی مامەڵەکان کەمن و لەبەرئەوەش چاوەڕوان ناکرێت گۆڕانکاریی زۆرگەورە لە بازاڕی زێڕ رووبدات.
لە چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی ئەگەری سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەوپێیەی کە بە سامانێکی سەلامەت هەژماردەکرێت.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |