English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكێتی ئەوروپا لەبارەی سوپای پاسدارانەوە بڕیار دەدات
2023-01-23 [06:40 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسایەكی پەسەند كرد، كە تێیدا داوای لە كۆمسیۆن و ئەنجوومەنی وەزیرانی یەكێتی ئەوروپا كرد، سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا بە دەنگدان دوا بڕیار لەسەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی داخراو کە بە ئامادەبوونی هەریەک لە وەزیری دەرەوە و دەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بەڕێوەچوو، لە راگەیاندراوێکدا هۆشدارییانداوە، لە ئەگەری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە، بڕیاری هاوشێوە لە دژی سوپای وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەدەن.

لەو بارەیەوە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی ئەوروپا پەیوەندی بە "شکستهێنانی" ناڕەزاییەتییەکانەوە هەیە لە ئێران، گوتیشی "لە رێگەی شەقامەوە نەیانتوانی زیان بە ئێران بگەیێنن، هەربۆیە بەو رێگەیە هەوڵ دەدەن بمانوەستێنن".

سەبارەت بە سوپای پاسدارانیش، رەئیسی ئەوەی خستەڕوو، "ئەو سوپایە هێزێکی فەرمییە و بە تیرۆریست ناساندنی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad