ZNA - هەولێر لە یاری لوتکەی هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیک بلباو یاریکرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 24 کەریم بنزیمە گۆڵێکی بۆ مێرەنگی تۆماركرد و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 90 تۆنی کرووس گۆڵی دووەمی مەدریدی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەم ئەنجامەش، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە و ئەتلەتیک بلباویش 26 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەم دێت.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |