English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر لەسەر سوتاندنی قورئان لە سوید هاتە دەنگ
2023-01-23 [08:37 AM]

ZNA – هەولێر


موقتەدا سەدر، لە دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید، داوای کۆکردنەوەی "واژۆی ملیۆنی سەرکۆنەیی" دەکات بۆ ئەوەی دواتریش واژۆکان رادەستی باڵیۆزخانەی سوێد بکرێن، داواش دەکات هەر نوێژخوێنێک لەکاتی نوێژی هەینیدا قورئانێک لەگەڵ خۆیدا ببات.

رۆژی یەکشەممە، 22-1-2023، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی، باس لەوە دەکات، دوای بەردەوامی حکومەتی سوید لە پاراستنی سووتێنەرانی قورئان، پێویستە هەڵوێستیان هەبێت، لەسەر وتارخوێنی مزگەوتەکان پێویستە "بە یەکگرتوویی و تووندترین زمان، سەرکۆنەی بکەن، برایانی نوێژخوێنیش بۆ نوێژی هەینی، هەریەکە و قورئانێک لەگەڵ خۆیان بهێنن."

سەدر داوا لە سەرمایەداران دەکات لە ناوەندی هەموو پارێزگاندا، پەیکەرێکی قورئان دروستبکەن، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، هاوکات داواش دەکات "واژۆی ملیۆنی سەرکۆنەیی کۆبکرێتەوە، رەوانەی باڵیۆزخانەی سوێد بکرێت لە رێگەی شاندێکی حەوزە کە لە بەرزترین ئاستدابێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا موقتەدا سەدر جەخت لەوەدەکاتەوە، هەموو ئەمانە وەک قۆناغی یەکەم دەکرێت لەو هەفتەیەدا جێبەجێبکرێن، لەگەڵ دوورکەوتنەوەی تەواو لە تووندتیژی، ئەگەریش حکومەتی سوێد لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوودا سزای بکەرانی دا، ئەوا پێویست بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە ناکات.

رۆژی هەینی 20-01-2023 لە خۆپێشاندانێکدا لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، راسموس پالودان، کەسایەتیی سیاسیی راستڕەوی تووندئاژۆی سوێدی - دانیمارکی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز سووتاند و ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. 

 





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad