English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەژێر چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە د. فریاد فازڵ ساز دەکرێت
2023-01-23 [08:42 AM]

ZNA-هەولێر


 

دوای ئەوەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی سەرۆکی ئەڵمانیا بەخشرایە د. فریاد فازڵ عومەر  نووسەری کورد و سەرۆکی ئینستیتیووتی خوێندنی کوردیی لە بەرلین، ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ ئەو نووسەرەی کورد ساز دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 01ـی 2023 لەژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانایانی کورد و د. فریاد فازڵ عومەر بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئەو نووسەرە کوردە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێکرا، لەو دیدارەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕه‌نج و خزمه‌تى ئه‌و كوردانه‌ى ‏هه‌نده‌ران ده‌ڕوانن كه‌ له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت، جێپه‌نجه‌يان دياره‌ و مايه‌ى شانازيى ‏كوردستانن. هه‌روه‌ها خزمه‌تى د. فریاد فازڵی له‌ بوارى ئه‌كاديمى و زمان و ئه‌ده‌ب و ‏كولتوورى كورديدا به‌زر نرخاند و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏

لەبەرامبەردا د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر، خۆشحاڵى و پێزانينى بۆ پێشوازى و ‏ديدارى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامى له‌سه‌ر كار و ‏خزمه‌تى ئه‌كاديمى و بره‌ودان به‌ زمان و كولتوورى كوردى كرده‌وه‌.‏

ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە د. فریاد فازڵ لە ڕێکەوتی 21ـی 12ـی 2022 خەڵاتی لێهاتووييی سەرۆک کۆماری ‏ئەڵمانیاى پێ به‌خشرا.

د. فریاد فازڵ، سەرۆکی ئینستیتیووتی خوێندنی کوردییە لە بەرلین، هەروەها نووسەری زنجیرە کتێبێکە لەسەر کورد بە زمانی ئەڵمانی لە نوێترین بەرهەمیشیدا مەم و زینی وەرگێڕاوەتە سەر زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad