ZNA – هەولێر
جێگری لێژنەی دارایی لەپەرلەمان، رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و پلاندانان رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023، لەهەفتەی داهاتوو دەنێرێتە پەرلەمان بۆ هەموواركردنەوەی هەنێك بڕگەی نوێ لەڕەشنووسەكە.
موعین كازمی بە رۆژنامەی "سەباح" راگەیاند: پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 ی عێراق رەوانەی پەرلەمان بکرێت، كەماوەی دووهەفتەیە ئامادەیە.
هەروەها قەبارەی بودجەی 2023ی عێراق، لە داهاتی نەوت 120 تریلیۆن دینار و 10 تریلیۆن دیناریش داهاتی باج و رسوماتە، بەهەموو داهاتە جۆر بەجۆرەكانی تر لە 150 ترلیۆن دینار تێپەڕ ناكات.
هەروەها پێشبینی دەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت لە پرۆژە یاساکەدا بە 70 دۆلار دیاری بكرێت.
س/رۆژنامەی سەباح
و/جەنگاوەر
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |