ZNA – هەولێر
هەزاران کەس لە شارەکانی بیزیا، چۆبانبەی و معەررە لە باکووری سووریا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژبە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەسوید.
خۆپیشاندەران، ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر رێگەدان بە سهركردهی پارتی ئاڕاستهی توند (سترام كورس)ی راستڕهوی توندئاژۆ، راسموسن پاڵودان-ی دانیماركی دەربڕی کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوید رێگەی پێدرابوو قورئانی پیرۆز بسووتێنێت.
خۆپیشاندەران "درووشمی بشکێت ئەوە دەستانەی کە بۆ قورئان درێژ دەبن"، "قورئانی پیرۆز رێگای راستمان نیشاندەدات"، "قورئانی پیرۆز رێگامانە" و "بێدەنگی بەرامبەر ستەم شەیتانە"یان بەرزکردبوویەوە.
سهركردهی پارتی ئاڕاستهی توند (سترام كورس)ی راستڕهوی توندئاژۆ، راسموسن پاڵودان-ی دانیماركی قورئانی پیرۆزی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیای لە ستۆکهۆڵم سوتاندبوو، کردەوەکەی پالودان لە لەژێر چاودیری پۆلیس ئەنجامدرا و نەهێڵرا کەس لێی نزیکبێتەوە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |