English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی وزەی باوە لە چین کرایەوە
2023-01-23 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆمپانیایەکی چینی کردنەوەی گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی وزەی باوە لە وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای هایژوانگـی چینی دەڵێت، پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 53 هەزار مەتر دووجا بونیاد نراوە و زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج کراوە، پڕۆژەکە دەتوانێت 74 هەزار مێگاوات کارەبا لە ساڵێکدا بەرهەم بهێنێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەرێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ساڵانە 61 هەزار تۆن دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کەمتر تێکەڵ بە ژینگە دەبێت، ئەوەش دەبێتە سەرەتایەکی گرنگ لە فراوانبوونی پیشەسازی بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی وزەی بای دەریاوە.

کۆمپانیای هایژوانگ ئەوەشی خستوەتەڕوو، پڕۆژەکە لە هەرێمی شاندۆنگ کراوەتەوە و بەشێکە لە هەوڵەکانی چین بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانی ژینگە، کە وڵاتەکەیان تۆمەتبار دەکرێت بە یەکێک لە سەرەکیترین وڵاتانی بەرپرس لە پیس بوونی ژینگە بەهۆی چالاکییە پیشەسازییەکانییەوە.

 





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad