ZNA- هەولێر
سی ئافرەتی زیندانیکراو لە بەندیخانەی ئێڤینی تارانەوە داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەن کۆتایی بە لەسێدارەدانی خۆپێشاندەرانی ناڕازی بهێنێت
ئەم سی ئافرەتە زیندانیکراوە کە بە گشتی سزای 124 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک داوایان کردووە دەرکردنی سزای نادادپەروەرانە بۆ هاووڵاتیانی ناڕازی و لەسێدارەدانی دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکان کۆتایی پێ بێت. جەختیشیان کردووەتەوە کە ئەوان دەنگیان خستووەتە پاڵ یەکتر بۆ ئەوەی دژ بە سێدارە دەنگ هەڵبڕن و بەرگری لە مافی ژیانێکی دادپەروەرانە بۆ خەڵکی ئێران بکەن.
ئەم نامەیە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە تا ئێستا چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکان لەسێدارە دراون و 110 کەسی دیکەش بە تاوانێک تۆمەتبار کراون کە ئەگەر دادگایی بکرێن سزای سێدارەیان بۆ دەردەچێت.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |