ZNA- هەولێر
مایکڵ مککۆوڵ سەرۆکی دەستەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگە ئەمریکا ببێتە پێشەوایەک تاوەکو هەموو وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش چاوی لێبکەن و هاوشێوەی واشنتن هاوکارییە سەربازییەکانیان رەوانەی کیێڤ بکەن.
جەختیشیکردەوە، ئێستا ئەڵمانیا مەرجی بۆ ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ کیێڤ هەیە و چاوەڕێی ئەمریکایە تانکی ئابرامز بنێرێت، ئەگەر واشنتن تانکی ئابرامز رەوانە بکات بە دڵنییاییەوە و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەش چاوی لێدەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، بەو مەرجەی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا دەنێرن، ئەمریکاش تانکی ئابرامز رەوانەی کیێڤ بکات.
ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە |