ZNA_ هەولێر
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە برۆکسل بەردەوامی هەیە و زبیگنیێو ڕاو وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سزا بەسەر 37 کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانی‌دا سەپێنران و خرانە لیستی تیرۆرەوە.
زبیگنیێو راو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا راگه‌یاند، 18 کەسایەتی و 19 کۆمپانیای ئێرانی ئەمڕۆ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزادراون.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و کەسایەتییانەی لەناو سزاکاندا هه‌ن، پێكهاتوون له وەزیری وەرزش و لاوان، وەزیری رەوشت، پارێزگاری سنە و چەندین بەرپرسی دیكه‌ی ئەمنی لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان" .
هاوکات بەرێوه‌بەری گشتی تەلەڤزیۆنی فه‌رمی ئێران و خاوەنی چەند کۆمپانیای ئەنتەرنێتێش لە لیستی سزادراواندان.
وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ده‌شڵێت: سزادراوان مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێلكردووه.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |