ZNA-هەولێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی ئه‌و رێوشوێنانه نییه كه سه‌رۆكوه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و سه‌قامگیری بازاڕ ده‌یگرێته‌به‌ر.
فه‌دعه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پشتیوانی ته‌واوی لێده‌كرێت و ده‌ستێوه‌ردان له‌و رێوشوێنانه ناكات كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات به‌پشتبه‌ستن به پسپۆڕان و شاره‌زایان ده‌یگرێته‌به‌ر و رێز له هه‌ڵوێسته گونجاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌گرین.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |