ZNA-هەولێر پێنج کۆڵبەر لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان، پێنج کۆڵبەری کورد بریندار بوون.
ڕۆژێک پێش ئەم ڕووداوە عەلی بەهادوری جەهرومی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران گوتبووی، حکوومەت کۆڵبەران بە قاچاغچی نازانێ پشتیوانییان لێ دەکات.
بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2022دا هێزە چەکدارەکانی ئێران 209 جار تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و لە ئەنجامدا 33 کۆڵبەر کوژراون و 176 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |