ZNA-هەولێر
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 1/23 کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیکرد لەجۆکی جۆنک کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشور. لەدیدارێکدا وەزیری کارەبا سوپاسی گەل و حکومەتی کۆریای باشوور کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی کۆریای باشور بەهێزتر بێت بەتایبەتی لەبواری پێشخستنی بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا. لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی کۆریای باشور بەگرنگییەوە باسی پرسی کارەباو پڕۆژەو کارەکانی وەزارەتی کردوو ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad