ZNA-هەولێر
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشواری لە هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و غەفور مەلا ئەحمەد قایمقامی قەزای مێرگەسور دەکات. لە دیدارێکدا باس لەو پرۆژەو کارانەی وەزارەتی کارەبا کرا کە لە سۆران و قەزاو ناحییەکان جێبەجێ دەکرێت. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاسی وەزارەتی کارەبای کردوو کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی بەگرنگ زانی، لە تەوەرێکی دیدارەکەدا داوای چارەسەری گرفتی کارەبای پرۆژەی ئاویخواردنەوەی بەردەری کرد. لەلایەن خۆیەوە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ گرفتەکە بکات و بەزووترین کاتدا چارەسەر بکرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad