هەولێر : ZNA پزیشكان و پسپۆڕان سەبارەت بەو كەسانەی تامێسكیان لێ هاتووە ئاشكرای دەكەن، كاتێك تامێسك لە لەشت یا لە لێوتەوە سەردەردێنێت، نابێت ئەو ماوەیە بە هیچ شێوەیەك خۆراكی شیرین بخۆیت
. خواردنی خۆراكی شیرین لەم كاتەدا دەبێتە هۆی زۆربوونی تامێسكەكان، كاتێك ئاستی شەكری خوێن دەچێتە سەرەوە و زۆر دەبێت، ئەو ڤایرۆسانەی پەیوەندیدارن بە تامێسكەوە گەشەی زیاتر دەكەن و زیاتر تەشەنە دەكەن، بۆیە پێویستە تا چارەسەركردنی تامێسكەكەت، پارێز بكەی لە خواردنی شیرین.
ئەم هەواڵە 1144جار خوێندراوەتەوە |