ZNA-هەولێر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیا کەمێک بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 88 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
وەبەرهێنەران و بازرگانانی نەوت گەشبینن کە کرانەوەی دەروازەکانی چین لەمساڵدا دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوت.
هەروەها بازرگانان چاوەڕێی داتاکانی پەیوەست بە قازانج و زیانی کۆمپانیا گەورەکان دەکەن بۆ ئەوەی بۆیان دەربکەوێت ئابووریی جیهان بە چ ئاراستەیەکدا دا دەڕوات.
ئیدوارد مۆیا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئواندا دەڵێت، "بازاڕی نەوت سەرەتای ئەم ساڵ بە بەهێزییەوە دەستپێکرد، بەڵام هەواڵەکانی پەیوەست بە رەوشی ئابووریی ئەمریکا و ئەگەری سستبوونەوەی جاروبار بازرگانانی نەوت نیگەران دەکات."
وەبەرهێنەران نیگەرانی سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا کە دەتوانێت لەمساڵدا خواست بۆ نەوت کەمبکاتەوە.
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |