هەولێر : ZNA لە دەرەوە کریسپی و لە ناوەوە گەرم و نەرم، پەتاتەی کوڵاو یەکێکە لە خواردنە سادەکان و لە هەمان کاتدا بە تام، پەتاتەی کوڵاو لە زۆرێك لە وڵاتان خواردنێکی لاوەکی کلاسیکە، هەرچەند ئامادەکردنی ئاسانە، بەڵام ئەویش شێوازی تەندروستی خۆی هەیە
. بەپێی ماڵپەڕی Tasting Table، نەکوڵاندنی پەتاتە بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵەیەکی باوە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی پێکهاتەیەکی ناسروشتی و ڕەنگە کاریگەری لەسەر تامەکەشی هەبێت، هەڵەیەکی دیکە ئەوەیە کە پەتاتەی نەگونجاو هەڵبژێردرێت بۆ کوڵان، بەڵام باوترین هەڵە کە پسپۆڕان بە هەڵەیەکی گەورە وەسفی دەکەن، بەکارهێنانی کاغەز یاخود فۆیلی ئەلەمینیۆمە بۆ کوڵاندنی پەتاتە.
پێچانی پەتاتە بە فۆیلی ئەلەمنیۆم پێش ئەوەی ببرژێن، شێ دروست دەکات بۆ پەتاتەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵمبوونی پەتاتەکان، بۆیە بە باشی ناکوڵێن و تامە جیاوازەکە نابەخشێت کە پێی ناسراوە، جیا لەوە دەکرێت زیانی تەندروستی هەبێت بە تایبەت کە بەباشی ناکوڵێت
. هەربۆیە شارەزایانی تەندروستی وایان پێ باشە، سەرەتا پەتاتەکە بە تەواوی بکوڵێندرێت، پاشان بخرێتە نێو فۆیلی ئەلەمینیۆم و بخرێتە فڕنەوە تاوەکو تامە بەچێژەکەی بدات و تەندروست بێت.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |