English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دوو كه‌س له‌ ئاكرێ كوژران
2023-01-24 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای ئاكرێ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی كاتژمێر 2:00، له‌ گوندی (گربیش)ـی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارتێ له‌ قه‌زای ئاكرێ، ژن و پیاوێك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ كوژران.

به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "بكوژ و كوژراوه‌كان خه‌ڵكی هه‌مان گوند بوونه‌ و خزمایه‌تییان هه‌بووه‌."

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه‌ بۆ پزیشكی دادی شاری دهۆك ره‌وانه‌ كراون، به‌ڵام تا ئێستا بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌ بڕیاريان نه‌داوه‌، پرسه‌یان بۆ داده‌نێن یان نه‌، چونكه‌، "رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌."

 

سه‌رچاوه‌: k24





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad