ZNA - هەولێر
شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئێران کۆبوونەوە.
ڕۆژنامەی دونیای ئیقتسادی ئێران بڵاوی کردەوە شاندێک بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر و نەجەف و سەرۆکی یەکێتیی هەناردە و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانیی ئیرانیان کردووە و لەگەڵ بازرگانانی ئێرانی کۆبوونەتەوە.
ئەم شاندە لەسەر بانگهێشتی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق سەردانی ئێرانی کردووە و ئامانجیان لەم سەردانە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و دۆزینەوەی ڕێگای نوێ بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان دوو وڵاتدایە.
شاندی هەرێمی کوردستان لەم سەردانەدا لە کۆبوونەوەیەکی ژووری بازرگانیی پارێزگای لوڕستانیش بەشداریی کرد و لێکتێگەیشتنێکی بازرگانیان واژوو کرد.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |