English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس دەسەپێنێت
2023-01-24 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانەوە، ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر 37 بەرپرس و لایەنی دیکەی ئێرانیدا سەپاند و سەرمایەکانیانی سڕکرد و گەشتکردنیانی بۆ ئەوروپا قەدەغە کرد و خرانە لیستی ڕەشەوە.

گۆڤاری فەرمی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە یەکێتییەکە وەزیری وەرزشی ئێران و سەرکردایەتی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە دوانزە هەرێمی ئەو وڵاتە کردۆتە ئامانج، ئەمەش چوارەمین خولی سزاکانی یەکێتی ئەوروپایە دژی تاران بەهۆی سەرکوتکارییەکەی دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دژی خۆپیشاندەران.

یاسادانەرە توندڕەوەکان و بەرپرسانی باڵای ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەت و بەرپرسی ئەو دەزگایەی کە یاسا توندەکانی " ئاکاری " وڵاتەکە دادەنێت، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.

بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانەوە، یەکێتی ئەوروپا پێشتر سزای بەسەر زیاتر لە 60 بەرپرس و لایەنی ئێرانیدا سەپاندووە، بە پۆلیسی ئاکار و فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و دەزگای ڕاگەیاندنی دەوڵەتیشەوە.

بەڵام یەکێتییەکە هێشتا سوپای پاسدارانی ئێرانییان نەخستۆتە لیستی ڕەشی یەکێتییەکەوە، یاخود وەکو گروپێکی تیرۆریستی نەیان ناساندووە، ئەوەش سەرەڕای داواکانی ئەڵمانیا و هۆڵەندا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت بەبێ بڕیاری دادگای ئەوروپا سوپای پاسدارانی ئێران وەکو گروپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad