ZNA- هەولێر
وەزیری ئابووری ئەڵمانیا رایگەیاند، تاساڵی 2026 ناتوانن جێگرەوەی گازی سروشتی رووسیا پەیدابکەن.
لە وتارێکدا لەبەردەم ئەندامانی پارتی چەپی ئەڵمانی، رۆبێرت هابیک وەزیری ئابووری ئەڵمانیا راشیگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی بە 3 ساڵی دیکە هەیە تا بتوانێت لەرێگەی بە کۆگاکردنی گازی سروشتییەوە جێگەی ئەو گازە پڕبکاتەوە کە پێشتر لە رووسیاوە هاوردەی دەکرد.
وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە تا ساڵی 2030 قەبارەی ئەو گازە سروشتییەی دەتوانن لە کۆگاکانیان هەڵیبگرن دەگاتە 76.5 ملیار مەتر سێجا.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |