ZNA-هەولێر
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت ئامادەین ئەزموونەکانمان لە بواری شەڕی ئەلەکترۆنی و سایبێرییەوە بۆ سووریا بگوازینەوە.
حسێن سەلامی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەلی مەحموود عەبباس، وەزیری بەرگریی سووریا و شاندی هاوڕێی، جەختی لەسەر ئامادەیی سوپای پاسداران بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری بەرگری و سەربازیدا کردەوە و رایگەیاند ئامادەن بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو بوارەکاندا یارمەتیی هێزە چەکدارەکانی سووریا بدەن.
سەلامی هەروەها گوتی: سوپای پاسداران لە بوارەکانی شەڕی ئەلەکترۆنی و سایبێری ئەزموونێکی زۆری هەیە و ئامادەیە ئەو ئەزموونە بگوازێتەوە بۆ سووریا.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |