ئەمڕۆ سێشەممە 2023.1.24، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى ئاودێرى هەولێر و بەڕێوەبەرى ناحییە و بەڕێوەبەرى شارەوانى دارەتوو و ژمارەیەکى تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بە مەبەستی پاراستنی دارەتوو و دەوروبەری لە مەترسی لافاو بە گوژمەى (877 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پۆندێکى ئاو دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش (210 ڕۆژە).
جێگەى باسە، ئەم پڕۆژەیە جگە لەوەى کە بەنداوێکى بچووکە و ئاوى باران و لافاو کۆدەکاتەوە، بۆ وەرزى گەرما و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکە و زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى سوودی زۆرى دەبێت و لە هەمانکاتیشدا دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری، لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش، چەندین پۆند بڕیارى دروستکردنیان دراوە بە تایبەت لە سنوورى گوندەکان، لە ئێستاشدا زۆربەى ئەو پڕۆژانەى کە بودجەیان بۆ تەرخان کراوە و کەوتوونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەوانیتریش لە قۆناغى تەندەر و گرێبەستدان بۆ دەستپێکردنیان.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |