وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە پەرەپێدانی پرۆژەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی ناوخۆیی و سەرەكی لە شار و شارۆچكەكان دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی دووساید لە شاری كەلار ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە. گوژمەی ئەو پڕۆژەیە بریتییە لە (٨١٣) ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە و لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار سەرپەرەشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت. ئەو پرۆژەیە شەقامێکی 30 مەتریی دووساید بە درێژایی (١٠٨٠) مەتر و لەگەڵ دروستکردنی شۆستە و ئاوەڕۆ و باراناو و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەش لەخۆ دەگرێت. بە تەواوبوونی دانیشتوانی هەر چوار گەڕەکی ئەندازیاران و ڕزگاری و ئەنفال و گەرمیان لە شاری كەلار لێی سوودمەند دەبن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad