English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
2023-01-24 [03:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی تایبەت بە خەرجی و داهات بۆ ساڵی 2023 دەركرد و بڕیاریداوە كە هەموو پاداشت و هاوكارییەكان رابگیرێت و پارەی شاند و ئیفادیش بۆ دەرەوە خەرج نەكرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەمڕۆ 24ی1ی2023 دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، تیایدا چەند بڕیارێك بۆ بابەتی خەرجی و داهاتی ساڵی 2023 دراوە.

بڕیارراوە دەست بكرێتەوە بە خەرجكردنی پێشینەی مانگانەی وەزارت و فەرمانگەكان و خەرجكردنی كرێی ئاو و كارەبا و تەلەفۆنات و كڕینی پێداویستی و ئامێری گرنگ.

وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە كە هەموو پاداشت و هاوكارییەكان رابگیرێت و پارەی شاند و ئیفادیش بۆ دەرەوە خەرج ناكرێت و هەر خەرجیەكیش لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەكان بێت وەزارەتی دارایی لە ئەستۆی ناگرێت.

لەبارەی لیژنەكانی كڕینیش چەند بڕیارێك دراون لەوانە دەسەڵاتی خەرجكردنی پارە و چۆنیەتی كڕینی كەلوپەل و پێداویستییەكان.

شوان به‌رزنجی 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad