English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دھۆک... خولێکی تۆپی پێی فوتسال بۆ پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومی کرایەوە
2023-01-24 [05:40 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرێوبەری پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڤیای نا حکومی رایگەیاند، کە پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڤیای نا حکومی لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەلدەستێک بە کردنەوەی خولێکی تۆپی پێی فوتسال، لە سەر ئاستی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

مەتین عەلی حوسێن، بەرێوبەری پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڤیای نا حکومی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ سیشەممە ٢٤ی١ی٢٠٢٣ پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڤیای نا حکومی لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەلدەستێک بە کردنەوەی خولێکی تۆپی پێی فوتسال، لە سەر ئاستی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ ١٥ پەیماندگای حکومی و ناحکومی.

بەرێوبەری پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڤیای نا حکومی گووتیشی: ئەو پەیمانگایانەی کە بەشدر دەبن پێک ھاتوون لە پەیمانگا وەرزشیەکان و پەیمانگا جۆراو جۆرەکانی تر لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە بۆ ماوەیەی یەک مانگ، کە ھەموو یاریەکانی خولەکە لە ھۆلی فوتسالی پەیمانگای ڤیا بەرێوە دەچن.

ھەروەھا مەتین عەلی حوسێن، بەرێوبەری پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڤیای نا حکومی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ دووەم سال لە سەر یەک ئەم خولە بەرێوەدەچێت لە سەر ئاستی پارێزگای دھۆک، کە پار سال ھەردوو تیپی پەیمانگای وەرزشی دھۆک و پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڤیای نا حکومی گەیشت بوونە یاری کۆتای، کە پەیمانگای وەرزشی دھۆک توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنیت، ئەم خولەش بۆ سالانی ئایندەش بەردەوام دەبێت.


رێباز یونس

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad