English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ له‌ شاندێكى باڵاى UN كۆبووه‌وه‌
2023-01-24 [08:21 AM]

ZNA_ هەولێر


ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/1/24 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ خاتوو ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى‌ شه‌نگال، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى له‌ عێراق كرد چ له‌ كاركردن له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان چ له‌ هه‌رێمى كوردستان، چ له‌ عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه‌ ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ هه‌ڵبژادرن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.‌

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه‌ بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه‌ ئاراوه‌، به‌‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختيشيان له‌ گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad