ZNA-هەولێر
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا تاڵیبان دەکات بە بڕیاری قەدەغەکردنی خوێندن لە ئافرەتانی ئەفغانستاندا بچێتەوە.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو یاسایەکی جیاکاری و قەدەغەکردنی خوێندن لە ئەفغانستان کۆتاییان بێت و پێویستە حکومەتی تاڵیبان پبە یاسای قەدەغەکردنی خوێندن لە ئافرەتانی ئەفغانستاندا بچێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، یۆنیسکۆ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە دوو دەیەی رابردوو لە ئەفغانستان ژمارەی ئافرەتانی خوێندکار بۆ 20 هێندەی پێشتر زیادی کردبوو. لە ساڵی 2022 پێش بڕیارەکەی تاڵیبان بە بەراورد بە ساڵی 2001 زیاتر لە 1.1 ملیۆن ئافرەت لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەیانخوێند.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |