ZNA-هەولێر
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینیییەکانیان هاوینی داهاتوو عێراق رووبەڕووی کێشەی کەمی ئاوی نابێتەوە.
عەون زیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، لەرێگەی بەکارهێنانی پۆند و بەنداوەکانەوە ئاوی بەفر و بارانیان گلدراوەتەوە بۆ وەرزی گەرما و ئامادەکاریی تەواویان کردووە.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بارانە مامناوەند و بەهێزەی لەماوەی رابردوودا زۆرینەی ناوچەکانی عێراقی گرتەوە، ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فوراتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |